کوردستانی

لەبارەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن وەزیری پەروەردە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن وەزیری پەروەردە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ چاوەڕێی ھەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەكەن، ئاماژەی بەوەشکرد دەمانەوێت لەگەڵ پاراستنی گیانی مامۆستا و قوتابیان كوالێتی خوێندنیش بپارێزین.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بۆ ساڵی نوێی خوێندن بژاردەی سەرەكی ئێمە ئەوەیە دەوامی قوتابخانەكان لەكاتی خۆی دەست پێبكاتەوە، بەڵام دەبێ چاوەڕێی ھەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی بكەین لەبارەی دۆخەكە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر ھەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی ئەوەبێت كە دەوام بۆ چەند ھەفتەیەك لەكاتی خۆی دوابخرێت، ئەوا بە باشی نازانین بیر لە بژاردەی دیكە بكەینەوە".

ئالان حەمە سەعید وتی "دەمانەوێت لەگەڵ پاراستنی گیانی مامۆستا و قوتابیان كوالێتی خوێندنیش بپارێزین، ھیچ بڕیارێك لەبارەی گۆڕانكاری لە دەوام نەدراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan