کوردستانی

خاڵە سنوورییەکانی هەرێم، بەربەستی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خاڵە سنوورییەکانی هەرێم، بەربەستی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

داهاتی خاڵە سنوورییەکان یەکێکە لە خاڵەکانی رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە لەسەر داهاتی خاڵە سنوورییەکان کە لە ئێستادا سەرجەم داهاتەکە بۆ هەرێمی کوردستانە، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی كوردستانیش رایدەگەیەنێت نازانین مامەڵەی داهاتوومان بەچ شێوازێک دەبێت.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نەهاتووە بۆ ئێمە بەشێوەی فەرمی یاخود نافەرمی سەبارەت بە شێوازی رێککەوتنی بەغدا و هەرێم لەسەر خاڵە سنوورییەکان، بۆ ئەوەی بزانین مامەڵەی داهاتوومان بەچ شێوازێک دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە هەر کاتێکدابێت هەر بڕیارێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دەربچێت و بۆمان بێت ئێمە پابەند دەبین بەو بڕیارەوە و کاری لەسەر دەکەین".

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی كوردستان لەبارەی کاری ئێستا خاڵە سنوورییەکان وتی "لە ئێستادا کاری خاڵە سنوورییەکان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و هیچ کێشەیەکی نییە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب