جیهانی
كانی ویست بە سوكایەتیكردن بە ئیسلام تۆمەتبار دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
كانی ویست هونەرمەندی بەناوبانگی راپی ئەمەریكی بەهۆی بەكارهێنانی ناوەكانی "ئیسرافیل و ئیزرائیل" لەسەر پێڵاوەكانی تووشی رەخنەی زۆر بووەتەوە، تۆمەتبار دەكرێت بەوەی سوكایەتی بە ئیسلام كردووە.
ئەو دوو جۆرە پێڵاوەی "ماركەی ییزی تراینەرز" رەنگە مانگی داهاتوو بكەوێتە بازاڕەوە، لەلایەن ئەو هونەرمەندە ئەمەریكییەوە ناوی هەریەك لە ئیسرافیل و ئیزرائیلی خراوەتەسەر كە ناوی دوو فریشتەن كە لە ئایینی ئیسلامدا ناویان هاتووە و فریشتەی لێپرسینەوە و مەرگن .
پێڵاوە نوێیەكانی كانی ویست، بووەتە جێگەی ناڕەزایی موسوڵمانانی ئەمەریكا و بەشێك لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەش، بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەڵێن ئەو دوو ناوە پەیوەندییان بە ئیسلامەوە هەیە و نەئەبوو ئەو هونەرمەندە بیانخاتە سەر جۆرە نوێیەكەی پێڵاو كە بە نیازە بەرهەمی بهێنێت.
یەكێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆ كانی ویستی نووسیوە "ئەو ناوەی هەڵتبژاردووە بۆ پێڵاوەكان گونجاو نییە، ئیسرافیل یەكێكە لە چوار فریشتە سەرەكییەكەی ئیسلام، ئێستاش درەنگ نییە بۆ ئەوەی ئەو هەڵەیە راست بكەیتەوە".