کوردستانی

زانیاری زیاتر لەبارەی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی رانیە و قەڵادزێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری زیاتر لەبارەی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی رانیە و قەڵادزێ
مەودا میدیا-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلەی رێختەر سنوری رانیە و قەڵادزێی هەژاند بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت بوومەلەرزەکە لە دوورى 18 کم لە قەڵادزێ و 42 کم لە پیران شەهرى ئێران وە بە قولایی 10 کم روویداوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد"کاتژمێر 2:13 خولەکی دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ  بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلەی رێختەر سنوری قەڵادزێ و رانیەی هەژاند".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە دوورى 18 کم لە قەڵادزێ و 42 کم لە پیران شەهرى ئێران وە بە قوڵایی 10 کم روویداوە"، هەروەها بەشێک لە هاوڵاتییانی ناوچەکە هەستیان پێکردووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan