عیراقی

وەزیری دەرەوەی سعودیە لە عیراقە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وەزیری دەرەوەی سعودیە لە عیراقە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری دەرەوەی سعودیە بە سەردانێك گەیشتە بەغدا و لەلایەن   سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشوازیی لێكرا، بڕیاریشە چاوی بە بەرپرسانی باڵای عیراق بكەوێت و چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام بدات.

بڕیارە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عیراق پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری و ئەمنی تاوتوێ بكەن.

پێش كۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بڕیاربوو مستەفا كازمی سەردانی سعودیە بكات، بەڵام بەهۆی نەخۆشكەوتنی شای سعودیە سەردانەكە دواخرا.

لەوبارەیەوە، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند "سەردانەكەی سعودیە هەر لە بەرنامەی كاری سەرۆك وەزیرانی عیراقدایە". 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان