کوردستانی

وەزیری بەرگری فەرەنسا لە هەولێرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری بەرگری فەرەنسا لە هەولێرە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری بەرگریی فەرەنسا گەیشتە هەولێر و وا بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان پرسی داگیركارییەكانی   توركیا و بەتایبەت هێرشەكانی ئەم دواییەی بۆسەر باشوری كوردستان، تاوتوێ بكات.

فلۆرانس بارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عیراق، كەمێك پێش ئێستا گەیشتە هەولێر و بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەكەی، لە كۆبوونەوەكاندیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم، پرسی "دەستوەردانەكانی توركیا لە خاكی عیراق" تاوتوێ دەكات، بەتایبەتی هێرشەكانی ئەمدواییەی  توركیا بۆسەر باشوری كوردستان.

هەر ئەمڕۆ، وەزیری بەرگریی فەرەنسا و سەرۆك كۆماری عیراق كۆبوونەوە و لە بارەی داگیركاریی و پەلامارەكانی دەوڵەتی توركیا گفتوگۆیان كرد و هەردوولا جەختیان لە راگرتنی پەلامارەكانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان و پاراستنی سەروەری عیراق كردەوە.

Qaiwan
Qaiwan