کوردستانی

"پێشنیازكراوە تا ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە خوێندن بكرێت بە ئۆنلاین"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"پێشنیازكراوە تا ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە خوێندن بكرێت بە ئۆنلاین"
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، “كۆمەڵێك پێشنیازمان لەبەردەستە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزارەت كۆدەبێتەوە و باشترینیان هەڵدەبژێرێت”.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند"بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر ئەم پرسە كۆببێتەوە بۆئەوەی بڕیار لە میكانیزمی دەست پێ كردنی خوێندنی ئەمساڵ بدرێت، بە جۆرێك كە خوێندكاران و مامۆستایانیش پارێزراوبن و لەگەڵ دۆخەكە بگونجێت، كۆمەڵێك پێشنیاز لەبەردەستە و یەكێكیان هەڵدەبژێردرێت".

عەباس ئەكرەم وتیشی "پێشتر لیژنەیەك پێكهێندرابوو ماوەیەكە سەرقاڵی تاوتوێكردنی ئەو پرسەن و لە هەموو روویەكەوە لێكدانەوەیان بۆ كردووە و راپۆرتی خۆیان ئامادەكردووە و لەو كۆبوونەوەیدا دەخوێندرێتەوە و پێشنیازەكانیش تاوتوێ دەكرێت تاوەكو میكانیزمێكی گونجاو بۆ ساڵی خوێندنی 2020 – 2021 بڕیاری لێ بدرێت".

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستەڕوو "دوو پێشنیاز لەبەردەستی وەزارەتی خوێندنی باڵادایە بۆئەوەی بەیەكێكیان خوێندنی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، یەكەمیان دابەشكردنی رۆژەكانی هەفتە بۆ سێ رۆژ بە سێ رۆژ كە ئەمەیان ئەگەرێكی لاوازە و كەمترین دەنگی ئەنجوومەنەكەی لەگەڵە، پیشنیازی دووەمیش پەیڕەوكردنی خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین كە پێدەچێت تاوەكو ئاسایی بوونەوەی دۆخی كۆرۆنا ئەمەیان پەیڕەو بكرێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب