راپۆرت
كورد بەبێ پارتی و یەكێتی هەوڵی بەهەرێم كردنی كەركوك دەدات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا ـ دێرین رەسوڵ
ماوەیەكە كۆمەڵێك كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و یاسایی كوردی لە كەركوك سەرقاڵی پڕۆژەیەكن بۆ بە هەرێم كردنی كەركوك، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانیش دژی ئەو هەوڵەن و بەپێچەوانەی دەستووری لەقەڵەم دەدەن.
بیروراكان لەسەر پڕۆژەی بەهەرێم كردنی كەركوك جیاوازن
مامۆستا هیوا حەسەن، خاوەنی بیرۆكەی پڕۆژەی بەهەرێم كردنی كەركوك بۆ مەودا میدیا لەسەر ئەو بابەتە دەدوێت و باسی ئەوەدەكات "بیروراكان لەسەر پڕۆژەی بەهەرێم كردنی كەركوك جیاوازن و هەرچی حزب و لایەنی سیاسی هەیە بەپێی بەرژەوەندی ئەجێندای خۆیان سیاسەت دەكەن، بەڵام دەربارەی رای شەقامی كەركوك، ئەوان پێیان وایە خەڵكی كەركوك بەهەموو پێكاهەتەكانیەوە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی، كە هەرێمی سەربەخۆی كەركوك گونجاوترین شێوازی بەڕێوەبردنە بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا".
وتیشی "سەبارەت بەچۆنییەتی رێكخستنی گرووپی هەرێمی سەربەخۆی كەركوك، كە لەئێستادا چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام داوە لە سەرەتای خۆ رێكخستندان و بۆ ئەو مەبەستە دەستەیەكیان پێكهێناوە بۆ رایی كردنی كارەكانیان ، ئامانجیان بەشێوەیەكی گشتی بەهەرێم كردنی شاری كەركوكە بە پێی دەستوری عیراق".
هیوا حەسەن ئاماژەبەوەشدەكات "ماددەی 140 دەكەینە بنەما بۆ سنووری ئەم هەرێمە، هەروەها لەبەرنامەمان هەیە ئەم دەستەیە فراوان بكەین، كە سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی شارەكە بەشداربن لەم پرۆسەیە".
چالاكوانێكی مەدەنی لەكەركوك پێی وایە "تاكو ساڵێك پێش ئێستا ئەگەری بەهەرێمبوونی كەركوك زۆر قورس نەبوو، بەڵام لەدوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا زیاتركردنی رۆڵی حكومەتی ناوەندی لەكەركوك كارەكانی زۆر قورس كردووە".
ئەدهەم جومعە وتیشی " كەركوك یەكێكە لەشارە هەستیارەكان و خەڵكەكەی دەبێت بزانێ چیدەكات، چونكە چارەنوسی پەیوەستە بە بەرژەوەندی وڵاتانی دراوسێ و زلهێزەكان و رووداوەكانی ساڵانی پەنجا و نۆ ئەبێت هەرگیز لەیادی نەكەن".
ئەو چالاكوانە باس لەوەشدەكات "خەڵكی كەركوك بەبەردەوام دەبێ بۆچوونی خۆی هەبێ بەمەرجێك زۆر دژی بەرژەوەندی دەسەڵاتدارانی بەغدا و وڵاتانی ناوچەكە نەبێت".
بۆچوونی پارتی و یەكێتی لەسەر پرسی بەهەرێمكردنی كەركوك
پارتی دیموكراتی كوردستان دژی هەرێمی كەركوكە لەم دۆخەی ئێستا و عەرەب و تروكمانەكانی كەركوك دەیانەوێت بەبابەتی هەرێمی كەركوك بابەتی ماددەی ١٤٠لەناوببەن"، ئەمە وتەی شاخەوان عەبدوڵا پەرلەمانتاری پێشووی پارتییە لەكەركوك و هاوكات ناوبراو ئەندامی لیژنەی ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوكە لەپشكی پارتی و دەربارەی پرسی هەرێمی كەركوك دوا و راى حزبەكەی لەسەر ئەو باسە خستەڕوو.
شاخەوان عەبدوڵا بۆ مەودا میدیا ئاشكراشیكرد "بابەتی هەرێمی كەركوك بەم شێوازەی ئێستا بچووك كردنەوەی نەخشەی كارگێڕی پارێزگاكەیە، چونكە دووزخورماتوو، كە40خولەك لەكەركوكەوە دوورە دەخرێتە سەر سەڵاحەدین، كەئەمەش قابیلی قبوڵكردن نیە".
ئەندامەكەی پارتی لەلیژنەی ئاسایی كردنەوەی دۆخی لەكەركوك لەبارەی دۆخی ئێستای پارێزگاكە و بڕیارەكانی تەعریب كردنی شارەكە لەپێش ساڵی 2003 و پاش رووداوەكانی ساڵی 2017 وتیشی "ئێمە كەركوكی ئێستامان ناوێت بەڵكو كەركوكی ساڵی 1957مان دەوێت و دەبێت ئەنجامی سەرژمێرییەكانی ساڵانی1977و1997هەڵوەشێندرێتەوە و هەموو ئەو بڕیارانەشی كە بۆمەبەستی داگیركردنی زەوی و زاری خەڵكی كەركوك لەپێكهاتە و مەزهەبەكانی تری پارێزگاكە لەلایەن لایەنێكی دیاریكراوەوە دەركراوە بەبڕیارێكی باتڵ دەزانین و دەبێت هەرهەمووی هەڵوەشێندرێتەوە".
لەلایەكی ترەوە ئەحمەد رەفیق، لێپرسراوی راگەیاندنی یەكێتی لە كەركوك دەربارەی رای یەكێتی لەسەر پرسی هەرێمی كەركوك بۆ مەودا میدیا وتی " یەكێتی هەمان ڕووئیای مام جەلال(سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان 1975-2017) ی هەیە، ئێمە هەموو ئەو بڕیار و هەڵسوكەوتانەی دژی ماددەی 140بێت بەباتڵی دەزانین و كاری پێناكەین".
س.ج