عیراقی

دوو پەرلەمانتاری كورد لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە داوایەك لە كازمی دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو پەرلەمانتاری كورد  لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە داوایەك لە كازمی دەكەن
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

هەردوو ئەندامی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  سەركەوت شەمسەدین و غالب محەمەد، لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقیان كردووە، داوا دەكەن  "چیتر ئەو بابەتە وەك كارتی سیاسی بەكارنەهێنرێت لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە".

لەوبارەیەوە غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەلێدوانێكدا بۆ مەودا میدیا وێرای پشتڕاستكردنەوەی نوسراوەكەیان وتی " بەڵگەی تەواو لەبەردەستە كە داهاتی ناوخۆ و نەوت و خاڵە سنورییەكان لەگەڵ ئەو پارەیەی لە بەغداد دێت بەشی موچە دەكات بەبێ لێبرین".

وتیشی " سەرەڕای ناردنی 320 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بەڵام حكومەتی هەرێم هێشتا لە كاتی خۆیدا موچە دابەش ناكات و هەروەها موچەكەش بە لێبرینی 21٪‏ دابەشدەكرێت".

ئەو ئەندامە كوردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "داوامان لە سەرۆك وەزیران عیراق كردووە چاودێرییەكی وردی ئەو پارەیە بكەن كە رەوانەی هەرێمی كوردستانی دەكەن كە دەبێت تەنیا بۆ موچە بەكاربهێنرێت، هەروەها دیوانی چاودێریی فیدراڵی رابسپێرن بۆ وردبینی تەواوی داهاتی ناوخۆ".
Qaiwan
Qaiwan