کوردستانی

وەزیری بەرگری فەرەنسا: خەباتی پێشمەرگە زۆر گرنگە و شانازییان پێوەدەكەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری بەرگری فەرەنسا: خەباتی پێشمەرگە زۆر گرنگە و شانازییان پێوەدەكەین
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، فلۆرانس بارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوویەوە و رایگەیاند "پشتیوانی تەواوی هەرێمی كوردستان دەكەن".

دوای كۆبوونەوەكە وەزیری بەرگری فەرەنسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆكی هەرێم رایگەیاند  " پشتیوانی فەرەنسا بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان دووپات دەكەینەوە، ئێمە لەگەڵ ئێوەداین لەم قۆناغە سەختەدا، لە بەرەنگاربوونەوەی داعشیش لەگەڵ ئێوە دەبین، خەباتی پێشمەرگە زۆر گرنگە، فەرەنسا شانازی بە پێشمەرگە دەكات كەلەگەڵیدا ئەم جەنگە دەكات و دەبێت بەردەوام بین".

فلۆرانس بارلی، وتیشی "لەگەڵ بەرپرسانی عیراقی باسی ئەوەمان كرد، دەمەوێت جەخت لەوە بكەینەوە كە زۆر نیگەرانین لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نابێت دەستێوەردانی دەرەوە بۆ عیراق بمێنێت، پێموایە سەرۆكی هەرێم كار بۆ ئەوە دەكات، دەتوانین پێكەوە داعش تێكبشكێنین".


Qaiwan
Qaiwan