کوردستانی
قەڵادزێ.. مێردمنداڵێك بەهۆی فیشەكێكی نادیار دەكوژرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لە سنووری قەڵادزێ شوانێكی تەمەن 15 ساڵ كوژرا و بە وتەی كەسوكارەكەی فیشەكێك لە شوێنێكی نادیارەوە بەری كەوتووە، پۆلیسیش دەڵێت لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێكردووە.
شۆرش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند " كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی مێرد منداڵێك بەناوی ( ئـ . ئـ . خ ) تەمەن 15 ساڵان، دانیشتووی گەڕەكی ڕاپەڕینی شارۆچكەی قەڵادزێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".
وتیشی "بەوتەی كەسوكارەكەی لە زێی (كانیان) سەر بە قەڵادزێ شوان بووە و لە شوێنێكی نادیارەوە فیشەكێك هاتووە و بەر كەلەكەی كەوتووە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە".
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو "پاش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە و دوای توێكاری بۆ تەرمەكەی دەركەوت شوێنەواری یەك گولـلە، كە جۆری چەكەكەی لە ئێستادا نەزانراوە بەسەر جەستەیەوە هەیە، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی تەندروستی رادەستی كەسوكاری كرایەوە و تائێستاش هۆكارەكەی نەزانراوە".
شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشدا "دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بۆ زانینی هۆكاری راستەقینەی روداوەكە بەردەوامە".

بیروڕا