کوردستانی
ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی رادەگەیەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی رادەگەیەنێت.
د. محەمەد حوسێن، سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆكی لێژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی زمانی ئینگلیزی و رێكخستنەوەی كارو چالاكیەكانی سەنتەرەكانی زمان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو پێنج شەممە رێكەوتی (2020/8/27) ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی لەلایەن سەنتەرەكانەوە رادەگەیەنرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد "لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەنتەرەكان راسپێردراون كە بە خێرایی كاروبارەكان رابپەڕێنن بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەنجامەكان رابگەیەندرێت".
د. محەمەد حوسێن ، هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە " خوێندكارانی خوێندنی باڵا و خوازیاران دەتوانن سەردانی وێبسایتی سەنتەرەكانی زمان و وێب سایتی زانكۆكان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانیان".
وتیشی " ژمارەی بەشداربوان بۆ سەرجەم ئاستەكان لە سەرجەم سەنتەرەكان ( 716 ) بەشداربوو بووە، دوای دەرچوونی ئەنجامەكان بۆ ماوەی 72 كاتژمێر كاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپ گرتن لە ئەنجامەكانیان ئەمەش لەرێگەی ئیمەیلی تایبەت بە سەنتەرەكان كە لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامەكان دادەنرێت".

بیروڕا