جیهانی

ئەڵمانیا: ئێران رۆڵێكی مەترسیدار لەناوچەكە دەگێڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەڵمانیا: ئێران رۆڵێكی مەترسیدار لەناوچەكە دەگێڕێت
مەودا میدیا-سەركۆ جەمال

  هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند، وتیشی ئێران رۆڵێكی مەترسیدار لەناوچەكە دەگێڕێت.

هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، دوای گفتوگۆی لەگەڵ جابی ئەشكیناری هاوتا ئیسرائیلیەكەی، رایگەیاند  " ئێمە پشتیوانی پرۆسەی دانووستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەین، سەبارەت بە پرسی پرۆگرامی مووشەكی ئێران و سیاسەتی ئەو وڵاتە لە عیراق و سووریا و لوبنان".

وتیشی "پێویستە كۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتی خۆی لە ناوچەكەدا بگۆڕێت".

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەشی خستەڕوو " ئێمە سەبارەت بە ئێران ساویلكە نین و دەزانین رۆڵێكی مەترسیدار لە ناوچەكەدا دەگێڕێت". 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان