جیهانی

بەریتانیا.. گروپێكی رەگەزپەرست هەڵدەكوتنە سەر شوێنی پەنابەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەریتانیا.. گروپێكی رەگەزپەرست هەڵدەكوتنە سەر شوێنی پەنابەران
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەریتانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی رەگەزپەرستی بە نایاسایی لەقەڵەمداوە، بەڵام لە ئێستادا گروپێكی رەگەزپەرستی هەیە بە ناوی Britain First و سەركردەكەی بە ناوی پاوڵ گۆڵدینگ ئەم گروپە بەڕێوە دەبات.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند  "گروپەكە زیاتر لە یەك ملیۆن شوێنكەوتوویان هەیە، لە ئێستادا ئەم گروپە دەچنە سەر شوێنی مانەوەی پەنابەران بۆ ئەوەی رووبەڕووی كێشەیان بكەنەوە، ئەوان دەزانن كە پەنابەرەكان باری دەروونیان خراپە هەربۆیە لەگەڵیاندا بە شەڕ دێن و تووشی كێشەیان دەكەن، كاتێك پۆلیس دەگاتە ئەو جێیە ئەندامانی گروپەكە بە ئاسانی لە بابەتە دەردەچن و ئازاد دەكرێن ، بەڵام كۆچبەرەكان بە تایبەتی ئەوانەی پەنجەمۆریان هەبێت رووبەڕووی كێشەی یاسایی دەبنەوە تا دەگاتە ئەوەی بخرێنە سەنتەری دیپۆرتەوە و لە دواتردا دەیاننێرنەوە".

سەرۆكی دەزگای لوتكە وتیشی  " بوونی ئەم جۆرە گروپ و دەستانە كە خەڵكانی رەگەزپەرستن نەك تەنها لە بەریتانیا، لە زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپادا بوونیان هەیە بە سەدان پەنابەریان  توشی گرفتی گەورە كردووە،لە ئێستادا ئەم گروپە دەچنە شوێنی پەنابەران و لە دەرگایان دەدەن و دواتر پێیان دەڵێن كە ئەوان بە خۆڕای لە هۆتێلەكاندا دەمێننەوە و پارەی باجی وڵاتەكە هەمووی بۆ پەنابەران تەرخان دەكرێت، هەر بۆیە لەم نێوانەدا پەنابەرەكان توڕە دەكەن و تووشی كێشەیان دەكەن و بابەتەكە ئاڵۆز دەكەن".

وەك ئاری جەلال ئاماژەی پێدەدات "لە بەرامبەردا رێكخراوی یارمەتیدانی پەنابەران ئامۆژگاری پەنابەران دەكەن كە بە هیچ شێوەیەك نەهێڵن ئاژاوە درووست ببێت لە نێوانیاندا و هەر دەرگاكانیان دابخەن و وەڵامیان نەدەنەوە، یاخود پەیوەندی بە پۆلیس و كارمەندانی هۆتێلەكە بكەن بۆ ئەوەی رووبەڕووی كێشە و گرفت نەبنەوە، لەبەرئەوەی لە ئێستادا بەریتانیا دەستی كردووە بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەی پەنجەمۆریان لە وڵاتان ئەوروپیدا هەیە".
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان