کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی تووشبوونی خۆی بە كۆرۆنا راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی تووشبوونی خۆی بە كۆرۆنا راگەیاند
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لە روونكردنەوەیەكدا تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، ئاماژە بەوەشدەكات كە تەندروستی جێگیرە و خۆی كەرەنتین كردووە و رێنماییە تەندروستیەكان جێبەجێ دەكات.

لە روونكردنەوەكەی هاوسەرۆكی یەكێتیدا ئەوەش هاتووە "داواكارم لەهەمووانیش پابەندی رێنماییەكان بن و پێكەوە رێگربین، لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیهانییە و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبین و دەست لەناودەستبین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئاوەدانكردنەوەی زیاتری هەرێمەكەمان و خزمەتكردنی زیاتری كوردستانیان".

دەقی روونكردنەوەكە

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

سەرەتا هیوای سەلامەتی و تەندروستییەكی باش بۆ هەموولایەكتان دەخوازم.
دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، كە بەندەش توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە.
وەك هەر كەسێكی تر، خۆم كەرەنتینەكردووە و رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێدەكەم.
داواكارم لەهەمووانیش پابەندی رێنماییەكان بن و پێكەوە رێگربین لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیهانییە و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبین و دەست لەناودەستبین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئاوەدانكردنەوەی زیاتری هەرێمەكەمان و خزمەتكردنی زیاتری كوردستانیان.

دووبارە سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ هەموولایەك دەخوازم و هیوادارم پارێزراوبن و دووربن لەهەموو نەخۆشی و پەتایەك.
بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان


Qaiwan
Qaiwan