کوردستانی

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری بەرگری فەرەنسا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری بەرگری فەرەنسا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

فلۆرانس بارلی، وەزیری بەرگری فەرەنسا لەدرێژەی سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان، چاویكەوت بە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكیان تاوتوێ كردووە.

مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/27 پێشوازیمان لە فلۆرانس بارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا كرد، لە دیدارەكەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی پشتیوانیكردنی زیاتری هێزی پێشمەرگەی كوردستانمان تاووتوێ كرد و سوپاسی فەرەنسامان كرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە كاتی شەڕی داعشدا" . 

مەسروور بارزانی، ئاماژەمان بەوەشدا "داعش لە زۆر ناوچەی عیراقدا دەستی بە هێرش وپەلامار كردووتەوە و بووەتە هەڕەشەیەكی جیددی بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە،جەختیشمان لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق كردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی داعش" .

لە بەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا مەسروور بارزانی راشیگەیاندووە  "وەزیری بەرگری فەرەنسا پشتیوانیی فەرەنسای بۆ هەرێمی كوردستان وهێزی پێشمەرگە دووپات كردەوە و وتی هیوادارین لە ماوەیەكی نزیكدا راهێنانی هاوپەیمانان بە هێزی پێشمەرگە دەست پێ بكاتەوە، كە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەیەكی كاتی وەستاوە".

لەكۆتایی نوسینەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "هەر لە كۆبوونەوەكەدا جەختمان لەوە كردەوە، كە لەم قۆناغەدا جیا لەهەماهەنگیی سەربازی و ئەمنی ، پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەردوولا بدرێت".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب