جیهانی

ئەمەریكا سزای تاكلایەنە بەسەر ئێران دا دەسەپێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا سزای تاكلایەنە بەسەر ئێران دا دەسەپێنێتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاشكرایكرد "وڵاتەكەی لە هەفتەی رابردووەوە دەستیكردووە بە ئەنجامدانی پرۆسەیەك بۆ سەپاندنەوەی سزاكانی سەر ئێران، وتیشی لە (20) ی ئەیلوولەوە سزاكان بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێننەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە تویتێكدا رایگەیاند "ئەمەریكا پرۆسەیەكی 30 رۆژەی دەستپێكردووە بۆئەوەی هەموو سزاكان بەسەر ئێراندا بسەپێنێتەوە، وتیشی وڵاتەكەی سەركەوتوو دەبێت لە سەپاندنەوەی سزاكانی سەر ئێراندا، لە 20ی مانگی ئەیلوولدا ئەمەریكا سزاكان بەسەر ئێراندا دەسەپێنێتەوە".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هەڕەشەی ئەوەش دەكات "ئەگەر هەر ئەندامێكی ئەنجوومەنی ئاسایش پێشنیازی لابردنی سزاكانی سەر ئێران بكات، ئەمەریكا بەرهەڵستیی دەكات و رێگەی لێدەگرێت".

هەفتەی رابردوو ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیازی ئەمەریكایان بۆ سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا رەتكردەوە كە زیاتر خۆی لە سزای رێگری لە كڕینی چەك دا دەبینییەوە، بڕیارەكەی ئەمەریكا دوای ئەوە دێت كە شكستیهێنا لە درێژكردنەوەی قەدەغەی فرۆشی چەك بە ئێران.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان