کوردستانی
وردەكاری كوژرانی دوو كەس لە حاجیاوا و قەڵادزێ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، ئەو كەسەی لەناو ناحیەی حاجیاوا تەقەی لێكرا لەلایەن چەند چەكدارێكەوە بووە، وتیشی بكوژی منداڵەكەی دوێنێ كە لە قەڵادزێ لەكاتی شوانیدا كوژرا، دەستگیركراوە و دوو كەسی دیكەشی لەگەڵدا بووە.
شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت " هاوڵاتیەكی لەدایكبووی 1964 ە لەناو مەیدانی ناحیەی حاجیاوا تەقەی لێكراوە و كوژراوە".
وتیشی " لە شوێنی رووداوەكە دەستگیراوە بەسەر هەشت قەوانی چەكی كڵاشینكۆف و شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە هەیە، لەلایەن چەند چەكدارێكەوە تەقەی لێكراوە".
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو "لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە دەستیپێكردووە و تەرمەكەی دوای بردنی بۆ پزیشكی دادوەری رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە پێدەچێت رووداوەكە كێشەی كۆمەڵایەتی بێت".
سەبارەت بە دەستگیركردنی بكوژی ئەو منداڵەی دوێنێ لە قەڵادزێ كوژرا، شۆڕش ئیسماعیل وتی "ئەوەی منداڵەكەی دوێنێش كەسێك بە نەزانی بە وتەی خۆی تەقەیكردووە و بەر منداڵەكە كەوتووە".
ئاماژەی بەوەشدا " بكوژەكە دوو كەسی دیكەشی لەگەڵ دا بووە و بەپێی ماددەی 411 ی سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

بیروڕا