جیهانی

نوێنەرەکەی ئەمەریکا لەسەر هەسەدە قەڵەمەكەی دەشكێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێنەرەکەی ئەمەریکا لەسەر هەسەدە قەڵەمەكەی دەشكێنێت
مەودا میدیا- هێمن سەعید

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا لە سوریا و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وڵاتی شام، لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریا توڕە دەبێت و قەڵەمەكەی دەشكێنێت. هەروەها پێشیان دەڵێت "ئێوە لەهەموو رژێمەكانی تر زیاتر دوژمنی هەسەدەن".

پێگەی تەلەفزیۆنی سوریا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند "جۆیل رەیبۆرن، نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا لە سوریا لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریا بەتووندی توڕەدەبێت لێیان و قەڵەمەكەی دەستی دەشكێنێت".

سەرچاوەكە راشیگەیاندووە "هۆكاری توڕەبوونەكەی رەیبۆرن، بەهۆی گفتوگۆیان بووة دەربارەی سیاسەتەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە رۆژهەڵاتی  سوريا و وەفدی هاوپەیمانی نیشتیمانی سوری رەخنەیان لە ئەمەریكا گرتووە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نەوتی لەگەڵ هەسەدە و بە پێشێلكردنی یاسا و سەپاندنی ئەمری واقع ناویان بردووە".
بەگوێرەی سەرچاوەكە "رەیبۆرن لەوەڵامی وەفدەكەدا پێی وتوون ئێوە لەهەموو رژێمەكانی تر دژی هەسەدەن و لەوكاتەشدا بەتوندی تووڕە بووە و قەڵەمەكەی دەستی شكاندووە".

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان