کوردستانی
پۆلیس لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی سەر رێگەی دوكان- رانیە دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لە رووداوێكی هاتووچۆ كە لە نێوان چەند ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و بارهەڵگرێكدا لەسەر رێگای دوكان - رانیە ئەمڕۆ روویدا، چەند كەسێك سووتان، پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.
لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وێنە و ڤیدیۆی ئۆتۆمبێلەكە بڵاوبووەتەوە كەتیایدا ئۆتۆمبێلەكە دەستووتێت و شایەتحاڵانیش دەڵێن چوار لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەدا سووتاون.
وەك شایەتحاڵەكان دەڵێن "خێزانێك كە لە چوار كەس پێكهاتوون، لە رووداوەكەدا سووتاون و گیانیان لەدەستداوە،پێكدادانەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر و تۆیۆتا كۆرۆلایەك و پرادۆیەك بووە".
بەڵام سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وتی "رووداوەكە لەسەر رێگەی دووكان - رانیە لەنێوان هەردوو گوندی باداوان و بێستانە روویداوە، كە سێ ئۆتۆمبێل بەیەكیانداداوە لە جۆرەكانی بیكاشۆ و تۆیۆتا پرادۆ و بارهەڵگرێكی جۆری لۆری، لە ئەنجامدا سەرجەم سەرنشینانی ناو پرادۆكە سووتاون و گیانیان لەدەستداوە".
وتیشی "تا ئێستا روون نەبووەتەوە سەرنشینانی ناو پرادۆكە ئەندامی یەك خێزانن یاخود نا بەڵام چوار كەسی تێدابووە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە".

بیروڕا