کوردستانی

زانیاری ورد لەبارەی رووداوی سوتانی ئۆتۆمبێلێك و گیانلەدەستدانی ئەندامانی یەك خێزان

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری ورد لەبارەی رووداوی سوتانی ئۆتۆمبێلێك و گیانلەدەستدانی ئەندامانی یەك خێزان
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەپێی زانیارییەكان ئەو چوار كەسەی بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی دوكان- سلێمانی سوتان، ئەندامی یەك خێزانن و ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەكەش بەناوی كەسێكەوەیە كە دانیشتووی سلێمانییە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای وتی " رووداوەكە بەهۆی تیژرەوی و پابەند نەبوون بە رێنماییەكان و یەكساید بوونی رێگاكەوە رویداوە، هەروەها ناسنامەی قوربانییەكان ژن و پیاوێك و دوو منداڵ بوون، پیاوەكەش بەپێی ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەی خەڵكی سلێمانییە و تەرمەكانیش رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراون، ئەوان بڕیاری كۆتایی دەدەن.

وتیشی  "بەپێی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكە ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەكە بەناوی كەسێكەوەیە دانیشتووی گەڕەكی سەرچنارە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە بزانرێت كەخاوەنی راستەقینەی ئۆتۆمبێلەكەیە یاخود نا".

هەر لەوبارەیەوە، قائیمقامیەتی قەزای دوكان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند " ئەو ئۆتۆمبێلەی لە رووداوەكەی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا گڕی گرتووە لە جۆری تۆیۆتا پڕادۆیەو سەرجەم سەرنشینەكانی سوتاون و گیانیانلەدەستداوە" .

قائیمقامیەتی دوكان ئەوەشی خستووەتەڕوو "سەرجەم تیمەكانی تەندروستی پۆلیس ئاسایش هاتوچۆ بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەكەن، بەپێی دەرهێنانەوەی تەرمەكان دەردەكەوێت ژن و پیاوێك و دوو منداڵ بن، بەهۆی سوتاوییەوە ناناسرێنەوە".

قائیمقامیەتی دوكان ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە"بەپێی زانیاری هاتوچۆ سەنەوی شاری سلێمانییەو هەركەسێك زانیاری لەسەر هەیە، یاخود كەس و كاریان دەتوانن پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بكەن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال