جیهانی

بەلەمێكی كۆچبەران بە 100 سەرنشینەوە ژێرئاو دەكەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەلەمێكی كۆچبەران بە 100 سەرنشینەوە ژێرئاو دەكەوێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

پۆلیسی ئێشكگری دەریایی یۆنان، ئاشكرایكرد، ژمارەی پەنابەرانی سەر ئەو بەلەمەی شەوی سێشەممەی رابردوو لە دەریای ئیجەدا لەسنوری یۆنان ژێرئاوكەوت، 100 كەس بووە و 96 پەنابەریان رزگاركراون.

بەپێی راگەیەندراوێكی فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عیراق، پۆلیسی ئێشكگری دەریایی یۆنان رایگەیاندووە "ئەو پەنابەرانەی لە شەوی سێشەمە رێكەوتی  25/8/2020 بەلەمەكەیان ژێرئاوكەوت، لە كەنارە دەریاییەكانی توركیا لە ناوچەی فەتحیە بەرێكەوتبوون و بە نیازبوون بچنە وڵاتی ئیتاڵیا".

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە   " ئەو پەنابەرانە ژمارەیان 100 كەس بووەو تا ئێستا تەنها ( 96 ) پەنابەرمان رزگاركردووە و بەردەوامیشین لەگەڕان بەدوای پەنابەرە بێسەروشوێنەكان بەكەشتی و بەلەم و هێلیكۆپتەر".

فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عیراق، ئاماژەی بەوەشكردووە " پەنابەرەكان، بریتین لە پەنابەری (كوردو عیراقی، سوری، سۆماڵی ،تورك)، لەكاتی رزگاركردنی پەنابەرەكاندا بەلەمێكی ئێشكگری دەریایی توركیا بێزاری كردوون و ناچاریان كردون (19) پەنابەر لە كۆی (96) پەنابەرە رزگاركراوەكان رادەستی پۆلیسی ئێشكگری دەریایی توركیا بكەن".

سەرچاوەكانی هەواڵی یۆنانیش بڵاویانكردووەتەوە  "یەكێك لەپەنابەرە رزگاركراوەكان كە ژنە پەنابەرێكی سۆماڵییە بە پۆلیسی ئێشكگری دەریاوانی یۆنانی راگەیاندووە كە هاوسەرو كوڕەكەی لەگەڵدابوون، بەڵام لەناو پەنابەرە رزگاركراوەكاندانین و دیارنین".

لەبەرامبەردا پۆلیسی ئیشكگری دەریاوانی یۆنان رایگەیاندووە"نازانین هاوسەرو كوڕەكەی لەناو ئەو (19) پەنابەرانەن كە رادەستی پۆلیسی ئێشكگری توركیا كراون یان لەناو پەنابەرە بێسەروشوێنەكانن چونكە چارەنوسی ئەو (19) پەنابەرەش لای پۆلیسی ئێشكگری دەریایی توركیا هێشتا نادیارە".

پۆلیسی ئێشكگری دەریایی یۆنان روونیشیكردووەتەوە  "لە ناو پەنابەرە رزگابووەكاندا سێ كەسیان رێبەرو قاچاغچی پەنابەرەكان بوون، بۆیە دەستگیركراون  كە خەڵكی (عیراق، سوریا، فەڵەستین)ن".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان