کوردستانی

هونەرمەندێكی كورد كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هونەرمەندێكی كورد كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا- دێرین رەسوڵ

درەنگانی شەوی رابردوو هونەرمەند (هەوراز سەمین ئەمین كاكەیی) كە تەمەنی 26 ساڵە و دانیشتووی قەزای داقوقی باشوری كەركوكە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەكان  تائێستا نەزانراوە بۆچی خۆی كوشتووە و چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفی بۆ خۆكوشتن بەكارهێناوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

جێی ئاماژەیە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، هونەرمەندێكی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە شاری هەولێر كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
Qaiwan
Qaiwan