عیراقی
كازمی گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی ئەمنیی و سەربازیدا كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوابەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵی عیراق، مستەفا كازمی بە نهێنی گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی ئەمنیی و سەربازیی سوپای عیراق دا كرد.
بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەك بۆ سۆمەریەنیوز "هەریەك لە لیوا عەبدولمەزڵوم وەك یاریدەدەری سەرۆكی ئەكادیمیای سەربازی و لیوا روكن عەبدولڕەحمان قەیسی وەك بەڕێوبەری خزمەتگوزاری تایبەت و چاودێری سەربازی دیاریكراون".
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە "هەریەك لە لیوا فەلاح فەریق وەك بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری لەفەرماندەی هێزی ئاسمانی و لیوا حسێن ساعیدی بۆ ئەمینداری زانیاری لە سەرۆكایەتی دەستەی سوپا و لیوا روكن وەلید یوسف بۆ ئەمینداری سەرۆكی دەستەی سوپا راسپێردراون".