کوردستانی

زیاتر لە ساڵێكە رێگە بە بینینی ئۆجەلان نەدراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە ساڵێكە رێگە بە بینینی ئۆجەلان نەدراوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زینیدانیكراوی پەكەكە، بۆ 100 ە مین جار داوای چوونە ئیمراڵی و بینینی ئۆجەلانیان كرد، دوای ئەوەی تا ئێستا 99 داواكارییان بۆ دیداری ئۆجالان رەتكراوەتەوە.

لە ڕۆژی 7ی ئابی 2019 "پارێزەرانی ئۆجەلان توانییان بچنە ئیمراڵی و چاویان بە رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە بكەوێت، بەڵام لەو بەروارە بەدواوە رێگە بە هیچ دیدارێكی دیكە نەدراوە".

لە ماوەی ساڵێك زیاتردا پارێزەرانی ئۆجەلان 99جار داواكارییان پێشكەش كردووە كە رێگەیان پێبدرێت بچنە ئیمراڵی، بەڵام هەر 99 داواكارییەكەیان رەتكراوەتەوە، بەو هۆیەشەوە رۆژی پێنجشەمە پارێزەران 100مین داواكاریان پێشكەشی داواكاری گشتیی كۆماریی لە بورسا كرد، بەڵام هێشتا دیار نییە ئەم داواكارییەش رەتدەكرێتەوە یان رێگە دەدەن دوای ساڵێك پارێزەرانی ئۆجەلان بچنە ئیمراڵی.

عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" ماوەی 20 ساڵە دەستگیركراوە و لە زیندانی دورگەی ئیمراڵی لە توركیا دەستبەسەرە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە