جیهانی
سەرۆكی روسیا لەبارەی دەنگۆكانی سەر ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆكی روسیا رایگەیاند "ڤاكسینەكەیان دژ بە كۆرۆنا نەك هەر سەلامەتە، بەڵكو بەرگری هەمیشەیی لە دژی كۆرۆنا دەبەخشێتە ئەو كەسانەی بەكاری دەهێنن، ئەویش لەبەرانبەر ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوە دەكەن ڤاكسینە روسیەكە پشتراست نەكراوەتەوە و سەلامەت نییە.
ڤلادمیر پوتین، سەرۆكی روسیا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی روسیا 24ی وڵاتەكەی رایگەیاند "ئەوە زۆر روونە بۆ زاناكانمان كە ئەم ڤاكسینەی دروستمانكردووە سەلامەتە و تەنانەت بەرگری هەمیشەییش دەبەخشێتە كەسەكان كە بەكاری دەهێنن".
وتیشی "ڤاكسینە روسیەكە رەزامەندی حكومەتی بەدەستهێناوە و ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن كە هێشتا لە رووی زانستییەوە پشتراستنەكراوەتەوە، دوورن لە راستییەوە".
پێشتر میدیاكانی روسیا بڵاویانكردەوە "كچێكی ڤلادمیر پوتین ڤاكسینەكەی بەكارهێناوە و دەركەوتووە كە دژەتەن لە جەستەیدا دروستبووە، هەروەها هیچ كێشەیەكی تەندروستی بۆ دروست نەكردووە".
ڤاكسینە روسیەكە كە بە "سپوتنیك ڤی" ناسراوە ، یەكەم ڤاكسینی كۆرۆنایە لە سەر ئاستی جیهان كە چووبێتە بواری بەرهەمهێنانەوە و لە ئێستاشدا بەسەر بنكە تەندروستییەكانی ئەو وڵاتەدا دابەشكراوە و لەسەر 40 هەزار كەسیش تاقیكراوەتەوە.