ئابووری
كۆرۆنا كۆڕبەندی ئابووری داڤۆسی دواخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
كارگێڕی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد "لوتكەی داڤۆس كە ساڵانە لە وەرزی زستاندا لە سویسرا بەڕێوەدەچێت، بەڵام لوتكەی داهاتوو كۆڕبەندەكە بۆ هاوینی ساڵی 2021 دواخراوە، كارگێڕی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی هۆكارەكەشی بۆ نەگونجاوی دۆخەكە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگەڕێنێتەوە".
ئادریان مۆنك، وتەبێژی كۆڕبەندەكە لە بەیاننەمەكەدا رایگەیاند "خشتەی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی كە ساڵانە بەڕێوەدەچێت، بۆ سەرەتای وەرزی هاوینی ساڵی داهاتوو دواخراوە، بڕیارەكە لەسەر راسپاردەی شارەزایان بووە، وتوویانە ئەستەمە كۆڕبەندەكە بە ئارامی لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت".
وتیشی "ئەو بڕیارەی داویانە سەخت بووە، چونكە ئێستا پێویستە سەرانی جیهان كۆبكرێنەوە، بۆ ئەوەی تاوتوێی ئابووری جیهان لە دوای پەتاكە بكرێت".
هەرچەندە، وتەبێژی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، بەروارێكی دیاریكراوی بۆ بەڕێوەچوونی كۆڕبەندەكە لە ساڵی 2021 نەخستوەتەڕوو، بەڵام ئاماژەیداوە بەوەی لەكاتی دڵنیابوونیان لە سەلامەتی بەشداربووان، وردەكاری زیاتر لەبارەی بەروار و شوێنی كۆڕبەندەكە بڵاودەكەنەوە.
كۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە ساڵی 1971 لە لایەن كلاوس شواب، پرۆفیسۆری ئەڵمانی زانكۆی ژنێڤ دامەزرا، لە سەرەتادا ناوی (كۆڕبەندی بەڕێوەبەرایەتی ئەوروپا) بوو، ئامانجیشی كۆ كردنەوەی رێبەرانی ئابووری و سەرمایەدارانی ئەورووپا بوو، بەڵام دواتر لە ساڵی 1987 ناوەكەی بۆ (كۆڕبەندی ئابووریی جیهان) گۆڕدرا.