کوردستانی
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان داوای دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بە بزووتنەوەكەی دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی زانیاریەكان عەلی حەمەساڵح دەستی لە پۆستی سەرۆكی فراسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستانو ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەكەی كێشاوەتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا كەوتوون، رێكخەرو خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان داوایان لێكردووە ئیمزاكەی بۆ بانگهێشتكردنی مەسرور بارزانی بۆ پەرلەمان بكێشێتەوە، بەڵام ناوبراو رەتیكردووەتەوە.
مەودا پەیوەندیكرد بە چەند پەرلەمانتارێكی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، بەڵام بێئاگایی خۆیان نیشاندا، هەروەها پەیوەندی بە عەدنان عوسمان وتەبێژی گۆڕانەوە كرد بەڵام پەیوەندییەكە بەردەست نەبوو.
بەپێی زانیارییەكان "ماوەی چوار رۆژە عەلی حەمەساڵح دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستانو ئەندامێتی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان پێشكەش بە بزووتنەوەكەی كردووە، بەهۆی ئەوەی چەند رۆژێكە لەلایەن عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانو ئەندامانی خانەی راپەڕاندنەوە فشار خراوەتەسەر عەلی حەمەساڵح بۆ ئەوەی واژۆی خۆی لەسەر ئەو نوسراوە بكێشێتەوە كە تێیدا پەرلەمانتاران داوای لێپرسینەوە لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگیریو ئاوات شێخ جەناب وەزیری داراییو ئابوری دەكەن".
لە ماڵپەڕی پەرلەمانی كوردستانیش لە بەشی تایبەت بە فراكسیۆنی گۆڕان ناوی عەلی حەمەساڵح سڕدراوەتەوە كە ئەمەش ئاماژەیەكی دیكەیە بۆ دەستلەكاركێشانەوەی ناوبراو.
هەر بەپێی زانیارییەكان "تائێستا خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستلەكاركێشانەوەكەی عەلی حەمەساڵحی پەسەند نەكردووە".

بیروڕا