کوردستانی
لەماوەی ساڵێكدا لە دهۆك 23 هاووڵاتی لەئاودا خنكاون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ لە رووباری خابوور لە شاررۆچكەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك، خنكا، پاش هەفتەیەكیش لەخنكانی تەرمی " ئیبراهیم زوبێر" گەنجەكەی كەركوك دۆزرایەوە ، كەبەمەبەستی گەشتكردن هاتبووە گوندی بۆگدی سنوری قەزای كۆیە.
بەپێی زانیاریەكان، ئەو گەنجەی لە زاخۆ خنكاوە، دانیشتووی كۆمەڵگەی میسریكێ بووە و بۆ مەلەكردن چووەتە رووباری خابوور.
هەر بەپێی زانیاریەكان، تەنها لە ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای دهۆك 23هاووڵاتی لە ئاودا خنكاون و 35 كەسیش لە خنكان رزگار كراون.

بیروڕا