کوردستانی
حكومەتی هەرێم ناوەڕۆكی رێككەوتن لەگەڵ بەغدا ئاشكرادەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "هەرچەندە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێم لەبارەی موچە و مافەكانی كوردستان ئەرێنی بوون، بەڵام تائێستا نەگەیشتونەتە رێككەوتنی كۆتایی".
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی "العربی الجدید"ی راگەیاندووە "لێكتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەردەمی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بونی هەبوو كەبەهۆی خۆپیشاندانەكانی عیراق دەستیلەكاركێشایەوە".
وتیشی "لەئێستاشدا دۆخێكی ئەرێنی لە پەیوەندییەكانی حكومەتی نوێ بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی و حكومەتی هەرێم بەردەوامی هەیە، بەڵام لەبارەی كێشە بنەڕەتییەكان تائێستا نەگەیشتونەتە رێككەوتن و گفتوگۆش بەردەوامە".
وتەبێژی حكومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەشكردووە "حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ رادەستكردنی نەوت بە بەغدا و بەشداریكردن لە ئامادەكردنی بودجەی گشتی وڵات، كە بەگوێرەی رەشنوسی رێككەوتنەكی نێوان هەردولا رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و 50% داهاتی گومرگی خاڵە سنورییەكانی هەرێم رادەستی بەغدا دەكرێت".

بیروڕا