ئابووری

لیژنەیی دارایی عیراق لەبارەی پەیوەستكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبەغداوە روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەیی دارایی عیراق لەبارەی پەیوەستكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبەغداوە روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "دیاریكردنی ژمارەی فەرمانبەران لە هەرێم پێویستی بە لیژنەیەكی چاودێری دارایی هەیە و دەستوریش رێگر نییە لە پەیوەستكردنی فەرمانبەرانی هەرێم بە حكومەتی ناوەندەوە".

ئەحمەد حەمە، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێشبینی ئەوە ناكات پلەی فەرمانبەران لە بودجەی ساڵی داهاتودا هەبێت، بەڵام جموجوڵێك بۆ میلاك هەیە كە بریتییە لە دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ و پڕكردنەوەی شوێنی خانەنشینان".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد "بۆ دیاریكردنی ژمارەی فەرمانبەر و موچەخۆرانی هەرێم، پێویستە لیژنەیەكی چاودێری دارایی دروستبكرێت و ئەو كارانە بەجێبهێنێت، سەبارەت بە پەیوەستكردنەوەی هەژمارەی موچەخۆرانی هەرێم بە حكومەتی ناوەندەوە دەستوری عیراق رێگر نییە".

ئەحمەد حەمە، رونیشیكردەوە "دیاریكردنی پلەی فەرمانبەران لە دەسەڵاتی لیژنەكەیاندا نییە، بەڵكو بەرپرسیاریەتی حكومەتە".
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان