ئابووری

ئەمجارە زریانێك نرخی نەوتی دابەزاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمجارە زریانێك نرخی نەوتی دابەزاند
بەهۆی ئەوەی زریانێك كە لە كەنداوی مەكسیكەوە هەڵیكردو لە ویلایەتی لویزیانای ئەمەریكای دا، نرخی نەوت رووی لە دابەزین كرد.

ئەمڕۆ هەینی (28ی ئابی 2020) نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهان بە (45) دۆلار و (59) سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی بە (42) دۆلار و (96) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

لەكاتێكدا دوێنێ (27 ی ئابی 2020) نرخی نەوتی برێنت گەیشتە  45 دۆلار و 80 سەنت، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمەریكی  گەیشتە  43 دۆلار و 38 سەنت.

زریانی لۆرا بەرەبەیانی دوێنێ بە خێرایی 240 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە ویلایەتی لویزیانای ئەمەریكا هەڵیكرد، زیانی زۆری بە باڵەخانەو كۆمپانیاو بەندەرەكان گەیاندو كارەبای 400 هەزار كەسی لە تێكساس كوژاندەوە، بەهۆی ئەوەی زۆربەی كارگە و كێڵگەكانی بەرهەمهێنان و ئەمباركردنی نەوتیش لەو ویلایەتەیە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبوو، جگە لە هۆكارەكانی دیكە بۆ دابەزینی نەوت لە جیهان.

Qaiwan
Qaiwan