جیهانی
یەكێتی ئەوروپا خۆی بۆ سزادانی توركیا ئامادە دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەرپرسێكی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند "یەكێتییەكەیان ژمارەیەك سزا لە دژی توركیا ئامادە دەكات و چاوەڕی دەكرێت لە لووتكەی داهاتووی یەكێتییەكەیاندا تاوتوێ بكرێن، كە بڕیارە لە 24ی مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت، ئەو سزایانەش وەك وەڵامدانەوەیەكە بۆ ململانێكانی نێوان یۆنان و توركیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.
جۆزێف بۆریل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند "پێدەچێت رێكارەكان و سزاكان دژی توركیا ژمارەیەك بەرپرس، یان كەشتیی یاخود بەكارهێنانی بەندەرەكانی ئەوروپا لەخۆ بگرن".
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشدا "یەكێتییەكەمان بەوردی تاوتوێی هەموو ئەو چالاكیانە دەكات، كە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە نایاسایی دەزانین".
دوای ئەوەی توركیا بەمەبەستی گەڕان بەدوای سەرچاوەی وزەدا، ژمارەیەك كەشتیی كنە و پشكنینی رەوانەی ناوچە كێشە لەسەرەكانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست كردووە، بەوهۆیەشەوە گرژییەكانی نێوان توركیا و یۆنان زیاتر بوونە، ئەسینا ئەو هەنگاوەی ئەنقەرە بە نایاسایی ناودەبات.