کوردستانی

ئەو چوار كەسەی لەناو ئۆتۆمبێلێكدا سوتان ئێزدی بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەو چوار كەسەی لەناو ئۆتۆمبێلێكدا سوتان ئێزدی بوون
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەو چوار كەسەی لەناو ئۆتۆمبێلێكدا دوانیوەرۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی دوكان-رانیە سوتان دەركەوت خەڵكی قەزای شێخان بوون و لە سلێمانی نیشتەجێبوون.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای وت "ئەو خێزانە خۆیان ژمارەیان پێنج كەس بووە، چوار كەسیان چوونەتە قەزای شێخان بۆ سەردانی خزمێكیان و پاشان لەرێگەی گەڕانەوە تووشی ئەو رووداوە بوون".

وتیشی "ئەو خێزانە تەنها یەك كوڕیان لەگەڵدا نەبووە و ئەوانی دیكە كە چوار كەس بوون لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا سوتاون".
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو "ئەو خێزانە ساڵانێكی زۆرە لە سلێمانی نیشتەجێبوون و لێرە كاریان كردووە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال