کوردستانی

هەرێم... لە رۆژێكدا سێ كەس لەئاودا خنكاون

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم... لە رۆژێكدا سێ كەس لەئاودا خنكاون
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە سنووری گوندی بەردە سووری سەر بەشارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گەنجێك لە ئاوی رووباری سیروان خنكا، ئەمەش سێیەمین كەسە كە ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان دەخنكێت.

گەنجەكە خەڵكی گوندی سەوزبڵاغی سەر بە شارۆچكەی خانەقینە و لەگەڵ هاوڕێكانیدا بۆ مەلەكردن چووەتە رووباری سیروان، تیمەكانی ژێر ئاویش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و بەدوای تەرمەكەدا دەگەڕێن.

جێی ئاماژەیە، هەر ئەمڕۆ گەنجێك لە رووباری خابوور و گەنجێكی دیكە لە زێی بچووك لە سنووری شارۆچكەی تەقتەق، خنكان.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە