جیهانی

فەرەنسا هەڕەشەی توند لە توركیا دەكات.. ئێوە گوێ لە كردار دەگرن نەك قسە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرەنسا هەڕەشەی توند لە توركیا دەكات.. ئێوە گوێ لە كردار دەگرن نەك قسە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا ئاماژە بەوە دەكات لە ماوەی ئەم هاوینەدا هەڵوێستی تووندی لە دژی هەنگاوەكانی توركیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا نواندووە و هێڵی سووری بۆ داناون، وتیشی ئەنقەرە رێز لە كردار دەگرێت نەك قسە. 

سەرۆكی فەرەنسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "دەبێت لە بارەی سەروەریی دەریای ناوەڕاست، كردار و قسەكانم وەكو یەك بن، دەتوانم پێتانبڵێم كە توركەكان تەنیا رێز لەوە دەگرن و حیسابی بۆ دەكەن، بەڵام ئەگەر شتێك بڵێیت و جێبەجێی نەكەیت، ئەوەی كە فەرەنسا ئەم هاوینە كردی گرنگ بوو كە ئەویش سیاسەتی دانانی هێڵی سوور بوو، من لە سووریا ئەو كارەم كرد".

ماكرۆن وتیشی "پێموانییە لەم ساڵانەی دواییدا ستراتیجی توركیا وەكو ستراتجیی هاوپەیمانێكی ناتۆ بووبێت، بەوەی كە دەبینین وڵاتێك هێرش دەكاتە سەر ناوچەی ئابووری یان سەرەوەریی دوو وڵاتی دیكەی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا".

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و فەرەنسا بەهۆی رۆڵی ئەنقەرە لە هاوپەیمانیی ناتۆ، لیبیا و دەریای ناوەڕاست، گرژییان تێكەوتووە، سەرۆكی فەرەنسا  داوا لە یەكێتیی ئەوروپا دەكات لە ناكۆكییەكانی دەریای ناوەڕاستدا، لە دژی توركیا پشتی قوبرس و یۆنان بگرێت. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان