ئابووری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەمڕۆ شەممە (29ی ئابی 2020) نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهان بە (45) دۆلار و (81) سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی  بە (42) دۆلار و (93) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

دوێنێ هەینی (28ی ئابی 2020) نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهان بە (45) دۆلار و (59) سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی بە (42) دۆلار و (96) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەرای چاودێران، بەرەوپێشچونەكان لە چارەسەری كۆرۆنا و نزیكبوونەوە لە رێككەوتنی بازرگانی "فاز " لەنێوان ئەمەریكا و چین  یەكەم كاریگەری ئەرێنییە لەسەر نرخەكانی نەوت و بەرزبونەوەی لەبازاڕەكانی جیهان.


Qaiwan
Qaiwan