کوردستانی
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار لەدەستپێكردنەوەی خوێندن دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر شێوازی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی خوێندنی 2020-2021 لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیار دەدات.
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە مەودا میدیای وت"لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ شەممە بە ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت، قسە لەبارەی پێشنیازە جیاوازەكان دەكرێت، بارودۆخەكە بڕیار لەسەر ئەوە دەدات چ میكانیزمێك لە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندندا جێبەجێدەكرێت".
وتیشی "ئەگەر رەوشەكە گونجاو بێت و وەزارەتی تەندروستی پەسندی بكات، ئەو كاتە خوێندكاران دەگەڕێنەوە ناو كامپی زانكۆكان، بەڵام لە حاڵەتێكی لەو جۆرەشدا خوێندكاران بەسەر گرووپی بچووك بچووكدا دابەشدەكرێن و رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێدەكرێن".
لە چوارچێوەی رێكارەكانی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان، لە كۆتاییەكانی مانگی شوباتی ئەمساڵ، ناوەندەكانی خوێندن داخران و دواتر خوێندن كرا بە ئۆنلاین.

بیروڕا