کوردستانی

كەشناسی: شەپۆلێكی گەرما روو لە هەرێم دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشناسی: شەپۆلێكی گەرما روو لە هەرێم دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت پێشبینیدەكرێت لەئەنجامی هاتنی شەپۆلێكی گەرما لەسبەینێ شەممەوە بۆ ماوەی یەك هەفتە پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "لە ئەنجامی هاتنی شەپۆلێكی گەرما بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق پێشبینی دەكرێ لە ئەمڕۆ  شەممەوە پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە بكەن".

لەبارەی پلەی گەرمای ناوچەكانی هەرێمیشەوە كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە "پێشبینی دەكرێت بەرزترین پلەكانی گەرمای ناوچەكانی هەرێم بەم شێوەیە بێت، لە هەولێر 42 بۆ 44 پلە، لە سلێمانی 41 بۆ 42 پلە، دهۆك 40 بۆ 42 پلە، هەڵەبجە 41 بۆ 43پلە، كەركوك 45 بۆ 46 پلە".

كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێشبینی دەكرێت ئەم شەپۆلە زیاتر لە یەك هەفتە بخایەنێت".

Qaiwan
Qaiwan