کوردستانی
فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی لەكاتی بۆسە نانەوە بۆ داعش كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی لە خانەقین لەكاتێكدا بۆسەی بۆ چەكدارانی داعش ناوەتەوە كوژراوە و چوار سەربازی دیكەش كە لەگەڵیدا بوون برینداربوون.
شەوی ڕابردوو چەكدارانی حەشدی شەعبی و سەربازانی سوپای عیراق بە مەبەستی دانانی بۆسە بۆ چەكدارانی داعش چوونەتە نزیك گوندی شیرك لە باكوری رۆژئاوای خانەقین، بەڵام چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەریان و لە ئەنجامدا فەرماندەیەك و چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژراوە و چواری دیكەش برینداربوون.
فەرماندە كوژراوەكە ناوی عامر ئەحمەد ئەنساری یە كە بەرپرسی تۆپخانەكانی حەشدی شەعبییە لە دیالە.
لە شەڕەكەدا جگە لەو فەرماندەیە، چەكدارێكی حەشد كوژراوە و دوو چەكداری تریان بریندار بووە، هەروەها فەرماندەی فەوجی یەكی مغاویری سەر بە سوپای عیراقی و سەربازێكی دیكەیان برینداربووە.

بیروڕا