جیهانی
شەش فڕۆكەی یۆنانی دەچنە ئەو ناوچەیەی توركیا تیایدا بەدوای وزەدا دەگەڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەرووداوێكی نوێ دا كە دەبێتە هۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی پەیوەندیەكانی یۆنان و توركیا، وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند شەش فڕۆكەی ئێف 16 ی یۆنانیان بە ئامانج گرتووە لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست.
وەزارەتی بەرگری توركیا لەبەیاننامەیەكدا ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو فڕۆكانەی یۆنان لە 27 ی ئەم مانگە لە دوورگەی "كریت" ەوە فڕیون بەرەو ئەو ناوچەیەی دەریای ناوەڕاست كە توركیا تیایدا بەدوای وزەدا دەگەڕێت كە دەكەوێتە باشووری دوورگەی قوبرسەوە".
گەڕانی توركیا بەدوای وزەدا كێشەی زۆری لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و بەتایبەت یۆنان و فەڕەنسا بۆ دروستكردووە، یەكێتی ئەوروپا هەڕەشەی ئەوە دەكەن سزای نوێ بەسەریدا دەسەپێنن، لەنوێترین لێدوانیشدا سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند كە سنوریان بۆ توركیا داناوە و هەڕەشەی توندی لە ئەنقەرە كرد.