کوردستانی

گۆڕان لەبارەی خاوەنداری كۆمپانیای بازرگانی لەدەروازە سنوریەكان روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕان لەبارەی خاوەنداری كۆمپانیای بازرگانی لەدەروازە سنوریەكان روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت  "ماوەیەكە لێرەو لەوێ هەندێك لایەن و كەس و ماڵپەڕ، لەچوارچێوەی شەڕی دەروونی دژ بەبزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازان، پڕوپاگەندەو درۆی ژەهراوی بڵاودەكەنەوە، كە گوایە بزوتنەوەی گۆڕان كۆمپانیای بازرگانی هەیەو لە دەروازەكان كاردەكات".

عەدنان عوسمان، ئاماژەی بەوەشداوە "بزوتنەوەی گۆڕان هیچ كۆمپانیایەكی بازرگانی نیە و هیچ كارێكی بازرگانی لەدەروازەكان  و دەرەوەی دەروازەكان  ناكات، هەروەها بزوتنەوەی گۆڕان بەئەركی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەزانێت، هەموو ئیجرائاتێكی یاسایی و ئسوڵی پێویست  بگرێتە بەر بۆ كۆتایی هێنان بەو كارە نایاسایی و دزی كردنە لە مەرزەكان و قۆرخكاری بازاڕ و برەودان بە كۆمپانیای حزبی".

دەقی روونكردنەوەكە
 رونكردنەوەیەك لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ رایگشتی 
بزوتنەوەی گۆڕان، روونكردنەوەیەكی بۆ رایگشتی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت: ئەو لایەنانە، كەخۆیان  رۆژانە سەرقاڵی بەدەستهێنانی نایاساییانەی داهاتن لە دەروازەكان، بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو كارە دزێوە و دزیكردن لە داهاتی گشتی و قوتی هاونیشتمانیان، لەرێگەی ئۆرگانەكانیان وەیا ئەو كەسانەی خزاونەتە نێو بازنەی بەرژەوەندیەكانیان، دەیانەوێت بزوتنەوەی گۆڕان وەك خۆیان وێنا بكەن.

هاونیشتمانیانی بەڕێز،

هەڵسوڕاو و دەنگدەر و پشتیوانانی بزوتنەوەی گۆڕان

ماوەیەكە لێرەو لەوێ،  هەندێك لایەن و كەس و ماڵپەڕ، لەچوارچێوەی شەڕی دەرونی دژ بە بزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازان، پڕوپاگەندەو درۆی ژەهراوی بڵاودەكەنەوە، كە گوایە بزوتنەوەی گۆڕان كۆمپانیای بازرگانی هەیەو لە دەروازەكان كار ئەكات. ئەو لایەنانە، كەخۆیان  رۆژانە سەرقاڵی بەدەستهێنانی نایاساییانەی داهاتن لە دەروازەكان، بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو كارە دزێوەو دزیكردن لە داهاتی گشتی و قوتی هاونیشتمانیان، لەرێگەی ئۆرگانەكانیان وەیا ئەو كەسانەی خزاونەتە نێو بازنەی بەرژەوەندیەكانیان، دەیانەوێت بزوتنەوەی گۆڕان وەك خۆیان وێنا بكەن. دیارە یٔەمە نەیەكەم جار و نە دواجار ئەبێت بۆ خۆڵكردنە چاوی هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان ئەم جۆرە پڕوپاگەندانانە  ئەكرێن. بزوتنەوەی گۆڕان بە پێویستی ئەزانێت ئەم راستیانە بۆ هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان بخاتە روو:
یەكەم: بزوتنەوەی گۆڕان هیچ كۆمپانیایەكی بازرگانی نیە.
دوەم: بزوتنەوەی گۆڕان هیچ كارێكی بازرگانی لەدەروازەكان  و دەرەوەی دەروازەكان  ناكات.
سێیەم: بزوتنەوەی گۆڕان بەئەركی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەزانێت، هەموو ئیجرائاتێكی یاسایی و ئسوڵی پێویست  بگرێتە بەر بۆ كۆتایی هێنان بەو كارە نایاسایی و دزی كردنە لە مەرزەكان و قۆرخكاری بازاڕ و برەودان بە كۆمپانیای حزبی. 
چوارەم: دروشمی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستاو لە ئایندەشدا، دور خستنەوەی دەستی حزبە لە بازرگانی و قۆرخكاری وكۆنترۆڵ كردنی بازاڕ لەلایەن كەرتی حزبی و كەسایەتیە بەرپرسەكانی حزبەوە. بۆ ئەو ئامانجە خەباتمان كردوەو بەردەوام ئەبین.
دواجار داوا لە هەمو كەس و لایەنێك ئەكەین، گەر هەر جۆرە زانیاری و دۆكۆمێنتێكی لایە لەسەر بونی كاری بازرگانی بەناوی گۆڕانەوە، پێشكەشی رای گشتی و لایەنی پەیوەندیداری بكەن. بەپێچەوانەوە، قسە فڕێدان بەمەبەستی ناوزڕاندن و تۆمەتهەڵبەستن، بۆ پەردەپۆشكردنی راستیەكان و ون بونی كەیسەكە و تەڕ و وشك پێكەوە سوتاندن، ناچارمان ئەكات پەنا بۆ رێكاری یاسایی ببەین.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
٢٩/٨/٢٠٢٠

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە