کوردستانی

ئامانجی سەردانی ئەمجارەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا جیاوازە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامانجی سەردانی ئەمجارەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا جیاوازە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمجارە شاندی هەرێم بۆ رێككەوتنێكی گشتگیر دەچێتە بەغدا، باس لەوەشدەكات پێش ئەوەی بچنەوە بەغدا كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن تا بڕیار بدەن كێ ئەندامی شاندەكە دبێت، بەڵام ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا.

 سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند  "حكومەتی هەرێم بەردەوامی دەدات بە گفتوگۆكانی و بۆ ئەو مەبەستەش شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا، بەڵام كاتەكە دیاری نەكراوە بە دڵنیایی ئەم هەفتەیە دەبێت یاخود نا، مەبەستی سەردانەكەش گفتوگۆكردنە لەبارەی رێككەوتنێكی گشتگیر لەگەڵ بەغدا بۆ ساڵی ئایندە سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان كە چۆن جێگیر بكرێت لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق".

وتیشی "دەبوایە هەفتەی پێشوو وەفدەكە برۆشتایە بۆ بەغدا بەڵام دواكەوت، پێش ئەوە كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەین و دواتر بڕیاردەدرێت كە ئەمجارە كێ ئەندامی وەفدەكە دەبێت و دەچێتە بەغدا".

هەرلەوبارەیەوە شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت "ئەم هەفتەیە شاندەكە دەچێتەوە بەغدا، بەڵام تائێستا رۆژەكە و پێكهاتەی شاندەكە كە دەچێتەوە بەغدا دیارینەكراوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە