عیراقی
دەستەی نەزاهە: ئیدارەی كەركووك 58 ملیار دیناری بەهەدەر داوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- دێرین رەسوڵ
دەستەی نەزاهەی عیراقی بە هەدەردانی نزیكەی 58 ملیار دینار لە كەركووك ئاشكرا دەكات، كە بۆ دروستكردنی خوێندنگە تەرخان كراوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەی نەزاهەی عیراقی، ئیدارەی كەركووك گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكی بیانی بۆ دروستكردنی 25 قوتابخانە بە بەهای 57 ملیار و 894 ملیۆن دینار واژۆ كردووە.
هەروەك دەستەی نەزاهە رایگەیاندووە "كۆمپانیاكە دەستكاریی نەخشەسازی و زەویی تەرخانكراو بۆ خوێندنگەكانی كردووە و لە 25 خوێندنگەوە كردوویەتی بە 18 خوێندنگە".
لە بەیاننامەكەدا، دەستەی نەزاهە ئاماژەی بەوەش كردووە " تیمێكی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە سەردانی پارێزگای كەركووكی كردووە و ئەو گەندەڵی و بەهەدەردانەی سامانی وڵاتی ئاشكرا كردووە".
پێشتریش دەستەی نەزاهە بە چەندین گەندەڵی ئیدارەی كەركووك و راكان جبوری،پارێزگاری بەوەكالەتی ئەو شارەی تۆمەتبار كردووە.
س.ج