جیهانی
توركیا تەپڵی شەڕ دژ بە یۆنان دەكوتێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- دێرین رەسوڵ
رۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی ئاشكرایدەكات فەرمانی تەقەكردن بە هێزە سەربازییەكانی توركیا دراوە دژ بە یۆنان، لە كاتێكدا یەكێتی ئەوروپا بە نیازە ئابڵوقەی ئابوری بەسەر توركیادا بسەپێنێت.
درەنگانی شەوی رابردوو ئەنقەرە بڕیاریدا، ناوچەیەكی نێوان دورگەی رۆدۆس و دوورگەی قوبروس بەكاربهێنێت بۆ مەشقی سەربازی هێزی ئاسمانی و دەریایی سوپای توركیا كە تیایدا فەرمانیان پێكراوە هەر هێزێك نزیكیان بێـتەوە شەڕ دەستپێبكەن.
رۆژنامەی یەنی شەفەق كە نزیكە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ئەمڕۆ راپۆرتێكی بڵاو كردۆتەوە و تیایدا هاتووە "هێزی دەریاوانی توركیا خۆیان بۆ هەر جۆرە رووداوێك ئامادە كردووە تەنانەت بۆ شەڕیش، ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكان كە داوا كراوە لە كاپتنی كەشتییە سەربازیەكان، هەر هێزێك نزیكیان بكەوێتەوە شەڕ هەڵبگیرسێنن بێ ئەوەی چاوەڕێی فەرمانی سەروو خۆیان بكەن".
بە پێی راپۆرتی ئەو رۆژنامەیە " تا 11/9 مەشقی سەربازی هێزی دەریاوانی توركیا لەو ناوچەیە بەردەوام دەبێت".
لە بەرامبەردا حكومەتی قوبروسی یۆنانی رایگەیاند "ئەو ناوچەیە ئاوی قوبورسە و ئەمە بەزاندنی سنوری وڵاتەكەمانە و تەنها هێزی قوبروس دەتوانێت لەو ناوچانە مەشقی سەربازی ئەنجام بدات".
س.ج