کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە 3299 هەلی کار بۆ دەرچووانی دانەمەزرا دەرەخسێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەساڵی خوێندنی 2019 ـ 2020 وەزارەتی پەروەردە توانیویەتی 3299 دەرفەتی کار برەخسێنێت بۆ هەڵگرانی بروانامەکانی دکتۆرا و ماستەر و بەکالۆریۆس و دبلۆم و ئەوانی دیکە لەکەرتی خوێندنی ناحکومی.

لە راگەیەندراوێکدا ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەفەرمان و رێنوێنی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وەزارەتی پەروەردە لە 18 ی 8 ی 2019 بە فەرمانی وەزاری ژمارە 382، بڕیاریدا بە رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا وفەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە وپەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ، بەجۆرێک بەرژەوەندی گشتیی رەچاوبکرێت و ببێتە مایەی زیاتر (رەخساندنی هەلی کار) بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەم پێناوەدا وێڕای بوونی گرفتی راوەستانی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، توانراوە دەرفەتی کار بۆ سێ هەزار و دوو سەد و نەوەد و نۆ (3299) لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و ماستەر و بەکالۆریۆس و دبلۆم و بروانامەی دیکە لەکەرتی خوێندنی ناحکومی برەخسێنین, کە بە پێی ئەم خشتانەی خوارەوە دەبێت, هەروەها بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2020 ـ 2021، وەزارەتی پەروەردە بە رێنمایی نوێ و لەسەر ئەم رێکخستنەوەیە و رەخساندنی دەرفەتی کار بەردەوام دەبێت".
س.س
بیروڕا