کوردستانی

چەند پرۆژەیەکی گرنگ لە هەرێمی کوردستان دەخرێنەوە کار

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند پرۆژەیەکی گرنگ لە هەرێمی کوردستان دەخرێنەوە کار
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد 

وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەمەبەستی پاڵپشتیکردنى بەرهەمى ناوخۆ و بەکارخستنەوەی پرۆژە داخراوەکان وەزارەتی کشتوکاڵ بریاریاندا باج بخاتە سەر هێلکەى تروکاندن کە لە دەرەوە دەکرێت بۆ پڕۆژەى دایکانە، ئاماژەی بەوەشکرد بۆ هەر هێلکەیەک 10 سەنت باج خراوەتەسەری.

حسێن حەمە کەریم، وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتى هەرێمى کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند  "بە ئامانجى پاڵپشتیکردنى بەرهەمى ناوخۆیى و بەگەڕخستنەوەى پڕۆژە وەستاوەکانى هەرێم، وەزارەتی کشتوکاڵ بڕى 10 سەنتى خستەر سەر هەر هێلکەیەکى هاوردەکراو، بۆئەوەى کارگەکانى ناوخۆیى بکەونە سەرپێى خۆیان و بتوانن کێبرکێى بەرهەمى هاوردە بکەن، چونکە بەهۆى دابەزینى بەهاى  دراوى وڵاتانى دراوسێوە بەرهەمهێنانى هێلکە هەرزان دەکەوێت".

وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد " ئێستا لە کۆى 17 پرۆژەى دایکانە کە تایبەتن بە بەرهەمهێنانى هێلکەى تروکاندن و جوچک، ژمارەیەکیان دەستیان بەکار کردووتەوە ئەمەش دەبێتە هۆى رەخساندنى هەلى کار بۆ ئەوکەسانەى لەو پرۆژانە کاردەکەن و بووژاندنەوەى ئابووریى ناوخۆیی".

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر تەواوى پڕۆژەکانیش دەست بەکارکردن بکەنەوە، ئەوا پێویستمان بە هاوردەکردنى هێلکە نابێ لە وڵاتانى دەرەوە بگرە دەتوانین هێلکە بۆ شارەکانی دیکەی عیراق هەناردە بکەین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد