کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ برینداری لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی ژاراوەی قەزای پشدەر ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک خۆیان بەیەکدا کێشاو بەو هۆیەشەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بریندار بوو.
پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە سنوری ناحیەی ژاراوە ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک خۆیان بەیەکدا کێشاو بەو هۆیەشەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بریندار بوو، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دوایی چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوایی ڕووداوەکەش دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ژاراوە گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەکەدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 23 لە یاسایی هاتووچۆ ڕاگیرکرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
س.س
س.س
بیروڕا