کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و یاداشتێکی گرنگ دراوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە رۆژی سێشەممە 1ی ئەیلولی 2020 پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت " تاوەکو ئێستا نازانین بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە چی دەبێت".
بەدریە ئیسماعیل، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە رۆژی سێشەممە 1ی ئەیلولی 2020 پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانین بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە چی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "48 کاتژمێر پێش کۆبوونەوەکە بەرنامەی کار دەگاتە دەستی ئێمە، هەروەها ئێمە وەک فراکسیۆنەکەمان یاداشتێکمان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لێبڕینی مووچەی نایاسایی لە 21%".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستانیش ئەوەی خستەڕوو "ئێمە دوامان کردووە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بارودۆخی چاکسازییەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت".
س.س