کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی (KMCA) هه‌واڵی قۆرخكردنی هاورده‌كردنی ده‌رمان له‌لایه‌ن ته‌نها كۆمپانیایێكه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رەتدەکاتەوە لە روونكردنه‌وه‌یه‌کدا.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ "دوای بڵاوبوونەوەی نووسینی بەڕێزێك لە لاپەڕەی کەسی بەناوی (سۆران عمر سعید) سەبارەت بە قۆرخكردنی ھێنانی دەرمان تەنھا بۆ كۆمپانیایەكی دیاریكراو و رێگریكردن لە كۆمپانیاكانی ديكه‌، بۆ رای گشتی راستیەکان رادەگەیه‌نین، كە پڕۆسەی ھاوردەكردنی دەرمان لە وڵاتی توركیا لە كابینەی پێشووی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە پێی رێنمایی وەزارەتی تەندروستی و بە فەرمانی وەزاری ژمارە (5749) لە رێکەوتی 2016/10/24 دانراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "رێنماییەكان بۆ گشت كۆمپانیاكانی دەرمان دەرچووە و دەتوانن بە بێ جیاوازی كاری پێ بكەن و ھیچ كۆمپانیایەك بەبێ بەھانە رانەگیراوە و راناگیرێت ئەگەر پێداویستیەکانی داواکراو تەواو بێت، تا ئێستاش دەیان كۆمپانیای جۆراوجۆری دەرمان ئەو جۆرە دەرمانانە بە پێی ھەمان رێنمایی ھاوردە دەکەن، ئەو کومپانیایەی ناویشی هێنراوە چەند ساڵێکە دامەزراوە و کاردەکات، کە هیچ پەیوەندی بە مەحسوبیاتی هیچ لایەنێكه‌وه‌ نیە و هەموو کۆمپانیاکان ئازادن لە هاوردە کردن بە پێی مەرج و رێنماییەکان".

ئەوەش هاتووە "دوای چەند پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ناوبراو و دڵنیابوون كە ئەو ھەواڵ و زانیاریانە بە هەڵە و بێ بنەما بە دەستیان گەیشتوون و پاش لێکتێگەیشتن له‌باره‌ی راستیەکان ئەو نووسینە لە لاپەرەی فەرمی خۆی لادەبات، بەڵام لەبەر بڵاوبوونەوەی نووسینەكە، بۆ گەیاندنی راستیەکان بۆ رای گشتی، بە پێویستمان زانی ئەم رونکردنەوەیە بدەین".

باس لەوەشکراوە "ئێمە بە ھەموو شێوەیەك گشت ئەو دەنگۆ ناراستانە رەتدەكەینەوە و بەردەوام دەبین لە پڕۆسەی چاکسازی و پاکسازیکردن لە بواری دەرمان، هەروەك دەیان کۆمپانیا لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بەهۆی سەرپێچی و نەبوونی مەرجی یاسایی و کەمتەرخەمیان لە ساڵانی رابردوو، ئێستا لە کار راگیراون یان لەبواری لێکۆڵینەوەدان و رێکاری یاسایی گیراوەتە بەر"

له‌كۆتاییشدا ئەوەخراوەتەڕوو "هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، هیچ کەسێك لە کەمتەرخەمی چاوپۆشی لێناکرێت و کەسانی بەرژەوەند خواست ناتوانن بەرامبەر سەرپێچی کردن چەواشە و پۆزش بهێننەوە و هەردەم یاسا پێشەنگی کارەکانمان دەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز